پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەردەوامن لە بایكۆتی نەخۆشخانەكان

پزیشك و كارمەندانی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆشەممە24/3/2018 جارێكی دیكە لەسلێمانی بایكۆتی نەخۆشخانەكانیان كردو داوای هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەكەوتی موچەیانكردەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاوكەتنی سلێمانی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی جارێكی دیكە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بایكۆتی نەخۆشخانەكانیان كرد بە نەخۆشخانەی فریاوكەوتنی سلێمانیشەوە .

پزیشك و كارمەندانی تەندروستی داوا لە حكومەت دەكەن بەپەلە سیستمی پاشەكەوت هەڵبوەشێنێتەو دەڵێن بەردەوام دەبن لە بایكۆت و ڕۆژانە لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 12 ەی نیوەڕۆ لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتن گردبونەوە ئەنجام دەدەن.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *