مامۆستایانی پارێزگایەكیتر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان راگەیاند

مامۆستایانی كەركوك بایكۆتی خوێندنیان راگەیاند و نیگەرانن لەو بەڵێنەی‌ پێشتر بەمامۆستایان درا گوایە موچەیان بەبێ‌ پاشەكەوت پێدەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، لقی‌ كەركوكی‌ یەكێتیی مامۆستایانی‌ كوردستان
ڕاگرتنی‌ دەوامی‌ خوێندنی‌ لە سبەینێ یەكشەممەوە لەسەرجەم ناوەندەكانی‌ خوێندنی‌ سەر بەوەزارەتی‌ پەروەردە لەشارەكە ڕاگەیاند.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەوان پێشتر بەنوسراو داوایان لەبەغداوە كردووە میلاكی‌ مامۆستایانی‌ پەروەردەی‌ كوردی‌ كەركوك بگوازێتەوە بۆسەر بەغدا، بەڵام بەغدا سەرباری‌ ئەوەی‌ لە قۆناغی‌ یەكەمدا ڕەزامەندی‌ نیشانداوە، بەڵام دواتر پەشیمان بۆتەوەو ڕەتیكردۆتەوە ئەو داواكارە جێبەجێ بكات.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لقی كەركوك ئاشكراشیدەكات، نیگەرانن لەو بەڵێنەی‌ پێشتر بەمامۆستایان درا گوایە موچەیان بەبێ‌ پاشەكەوت پێدەدرێت، بەڵام ئەوەش جێبەجێنەكراو یاری‌ بەمامۆستایان دەكرێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی داوای”لە بەکارخستن و دۆزینەوەی هەلی کاردا زیاتر گرنگی بە لاوانی هەرێمی کوردستان بدەن” لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *