ئه‌گه‌ر ئاشتیت ده‌وێ خۆت بۆ جه‌نگ ئاماده‌كه‌

باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و راوێژكاری داهاتووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جۆن بۆڵتن، ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ هه مو كات ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێویستی به‌هێزێكی كاریگه‌ره‌ تا بتوانێت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ئاشتی به‌رقه‌رار بكات”.

ئه مه له كاتيكدايه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، (دۆناڵد تره‌مپ) له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسبوی ” رایده‌گه‌یه‌نم به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ( جۆن بۆڵتن) رۆژی 9/4/2018 پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌رده‌گرێت .
ناوبراو له‌ یه‌كه‌م لێدوانیدا بۆڵتن باسی هێز و توانای سه‌ربازی له‌ چه‌سپاندنی ئاشتی ده‌كات.ئه‌و راوێژكاره‌ نوێیه‌ ده‌ڵێت: “شێوازی كاركردنی سه‌رۆك تره‌مپ هه‌وڵدانه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ رێگه‌ی ھێزه‌وه‌” ئاماژه‌ به‌ گووته‌یه‌كی رۆمانی كۆنیش ده‌كات كه‌ ده‌ڵێت: “ھێز و توانای سه‌ربازی هاوكاری به‌دیهێنانی ئاشتین”.
بۆڵتن پێیوایه‌، گرنگترین ئه‌ركی ئه‌مریكا بريتيه له باراستنى هاووڵاتییه‌ سڤیله‌كانی و هاوپه‌یمانه‌كانی و ئابوورییه‌كه‌ی ، جگه‌ له‌وه‌ش كومه ليكيتر ئه‌ركی هه‌یه‌ ده بى ئه‌نجامی بدات”.

جۆن بۆڵتن ئه وه شى وتوه : “ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت خۆمان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر بپارێزین كه پاڵی به‌ سه‌رۆكه‌وه‌ ناوه‌ تا ئه‌و رێگایه‌ هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌ش رێگه‌یه‌كی هاوته‌ریبب و ريكه له‌گه‌ڵ هێڵه‌كانی سیاسه‌تی سه‌رۆك رۆناڵد ریگان بو (به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ رێگه‌ی هێزه‌وه‌) رێگایه‌كی گه‌ره‌نتیكراوه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، به‌هۆی توانا و هێزی سه‌ربازی، وه‌ك چۆن پێشینانی رۆمانه‌كان وتويانه : “ئه‌گه‌ر ئاشتیت ده‌وێت، خۆت بۆ جه‌نگ ئاماده‌ بكه‌”.
ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *