له ديارترين سوودە كانى پرتەقاڵ

ديارترين سوودە كانى پرتەقاڵ:

1-پرتەقاڵ بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش یارمەتی جوانی و مانەوەی پێست دەدات بە گەنجی، هاوکات لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەیپارێزێت.

2-میوەیەکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود وەک ڤیتامین ئەی و سی و پۆتاسیۆم، هەربۆیە گرنگە رۆژانە یەک پرتەقاڵ بخۆیت.

3-یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم میوەیە چالاکبوونی مێشک و بەهێزکردنی یادگایە، چونکە ترشی فولات و فولیکی تێدایە، کە بۆ خانمانی دووگیان پێویستە و کۆرپەلە لە نەخۆشیەکانی مێشک دەپارێزێت.

4-پرتەقاڵ بۆ دڵ پێویستە، چونکە ماددی “فلادونوید”ی تێدایە کە یارمەتی راگرتنی رێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێن و پاراستنی خوێنبەرەکان و راگرتنی پەستانی خوێن.

5-بەپێی توێژینەوەکان بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە ماددە ریشاڵیەکان گەدە دەحەوێنێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە قەبزی کەمدەکاتەوە، ئەگەر رۆژانەش بەشێوەیەکی رێکخراو شەربەتی پرتەقاڵ بخۆیت، ئەوا لە نەخۆشیەکانی جگەر بەدووردەبیت.

6-ماسکی پرتەقاڵ دەبێتەهۆی کردنەوەی رەنگی پێست، هەربۆیە توێکەڵەکەی وشک بکەرەوە و بیهاڕە، پاشان یەک کەوچک ماستی تێبکە و بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە پێست.

7-ئەو کەسانەی قژیان هەڵدەوەڕێت، دەتوانن بایەخ بە خواردنی پرتەقاڵ بدەن، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە بەرهەمی کۆلاجین دەپارێزێت.
ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *