گومان لەكەوتنەخوارەی فڕۆكەى F16 ی توركیا ده كريت

سوپای توركیا رایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری F16 كە بەمەبەستی مەشقكردن لەناوچەكەدا بووە، بەھۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لەدەوروبەری شاری نەوشەھیر كەوتووەتە خوارەوە. ئه م هه واله ش له دواى ئه وه هات كه فڕۆكەیەكی جۆری F16 توركیا، كە بەمەبەستی مەشقكردن لەناوچەكەدا بووە، بەھۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە لەدەوروبەری شاری نەوشەھیر كەوتووەتە خوارەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ رۆژی هەینی بڵاویكردەوە، كە فڕۆكە سەربازییەكە لەنزیك گوندی ئۆڤارەنی سەر بەو (نەوشەھیر) كەوتووەتە خوارەوەو ئێستا گومان لەسەر ئەو رووداوە لەناو توركیا دروستبووە.
گومانەكە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، فڕۆكەكە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بووە، كە لەشەوی پێنج شەممەی رابردوو ئەنجامدراوە.

بەپێی وته ى بەشێك لەمیدیاكان، كە هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەمەی پشتراستنەكردووەتەوە، كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە دەنگییە رووداوێكی ئاسایی نەبووەو گوماندەكرێت ئەمریكا هەستابێت بەخستنەخوارەوەی فڕۆكەكە به لام ئه مانه هه موى هيشتا كومانه و بشتراستنه كراونه ته وه.
ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *