ئه‌گه‌ر لسته‌که‌ی ترەمپ راست بێت

شوان قه‌ڵازه‌یی

ئه‌گه‌رئه‌ولسته‌ی به‌و ره‌قه‌مه‌ جیاوازانه‌ بلاوکراوه‌ته‌وه‌ راست بیت جێی سه‌ر سوڕمانه‌،چونکه‌ نه‌بووه‌ سه‌رکرده‌و خاوه‌ن ده‌سه‌لاته‌کان ته‌نها بیرله‌ کۆکردنه‌وه‌ی داهات و سه‌رمایه‌ بکه‌نه‌وه‌و میلله‌تیشیان برسی بێت و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی ولاتیش له‌ کارکه‌وتبێت و به‌هۆی قه‌یرانی داراییشه‌وه‌ که‌رتی ته‌ندروستی و کشتوکاڵ وپیشه‌سازی و کاره‌باش به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا داروخابیت و فه‌رمانبه‌رانیش به‌40تا 50ڕۆژ چاره‌گه‌ مووچه‌وه‌ربگرن..
هاوڵآتییش مافی خۆیه‌تی توشی نائومیدی و ڕه‌شبینی زیاترببێت و متمانه‌ی به‌شؤڕشگیران و ئۆپۆزسیۆنی سه‌رده‌می شاخ و ده‌سه‌ڵات دارانی ئێستای باشورو ناوه‌راستی عێراو و کوردستان نه‌مێنێت چونکه‌ لسته‌که‌ له‌سه‌رجه‌م پێکهاته‌ ده‌سه‌لاتداره‌کانی عیراقی به‌عه‌ره‌بی سوننه‌و شێعه‌ و عه‌لمانی و کوردی تێدایه‌،وه‌هه‌تائێستا له‌وباره‌وه‌ ڕونکردنه‌وه‌شیان نییه‌.
پێمان وایه‌ ڕژێمه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق شه‌ره‌نگێزوخوێن ڕێژودکتاتۆربوون به‌رامبه‌رهاونیشتمانیان به‌لام به‌م شێوازه‌ی قارون ئاساهه‌لس و که‌وتیان له‌گه‌ل داهات و ئابوری خه‌لکدا نه‌کردووه‌..
له‌به‌رئه‌وه‌ ئاشکراکردنی ئه‌ولسته‌ له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی TRAMPدا به‌دور نازانریت هه‌نگاوێک بێت بۆتێکدانی دۆخی عێراق و زه‌مینه‌ سازی بیت بۆگۆڕانکاری له‌ سیماکانی ده‌سه‌لاتدارانی عێراق و کوردستان،وه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ نه‌خشه‌ ڕێگای ڕاپه‌رینی سه‌رتاسه‌ری له‌ عێراق و کوردستان دابڕێژێت و کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق و کوردستان بهێنێت،چونکه‌ TRAMPو ئیداره‌که‌ی له‌دۆخی ئێستای عێراق به‌گشتی نارازین و ئه‌ڵێن ئێمه‌ به‌خوێنی سه‌ربازانی ئه‌مریکی ڕژێممان روخاندووه‌و 3ملیاردۆلارمان بۆ عێراق خه‌رج کردووه‌ به‌لام ئێستا داهات وپاره‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌ قۆرغ و فه‌رهود ئه‌کرێت له‌لایه‌ک وئه‌ ئێرانیش به‌بریکار داگیری کردووه‌ له‌لایه‌کی تر..

بابەتی دواتر

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “ دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی “ لەژێر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *