مۆسكۆ : ئه‌مه‌ریكا له‌ زمانی هێز تێده‌گات

ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، بالیۆزی روسیا له‌ واشنتون ڕایگه‌یاند، بریاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ركردنی دیپلوماتكاره‌ روسییه‌كان له لايه ن ئةمريكاوه زور نادادپەروەرانەیە.

وتيشى :” له کاردانەوە وى مۆسکۆ و وەڵامی بۆ ئەو هەنگاوەی ئيستاى واشنتن ده بى .. هه روه ها ئەنتۆنۆڤ وتی، “وه ڵامی مۆسكۆ گونجاو ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له‌ زمانی هێز تێده‌گات”.

ئەو وتانەی ئەنتۆنۆڤ دوای ئەوە هات، ڕۆزى یەکشەممە، به‌ بڕیارێک دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ٦٠دیپلۆماتكاری روسی له‌ وڵاته‌كه‌ی دەرکرد و کونسوڵخانەی روسیای له‌ ویلایه‌تی (سیاتڵ) به ته واوى داخست.

لە کاردانەوەی ئەوەشدا (ڤلادیمێر دخاربارۆڤ) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ په‌رله‌مانی روسیا ڕایگه‌یاند: ” روسیا به‌ هه‌مان شێوه‌ ٦٠ دیپلوماتكاری ئه‌مریكا له ولاته كه ى ده‌رده‌كات و ئه وه ش وه ك هه نگهاوى يه كه م ده بىت له دواى برياره كه ى ئه مريكا.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *