رێباز حەملان: رۆژی یەكشەمەگەنجینەكان لیستی مووچە بە سیستەمی نوێ ئامادە دەكەن

وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لە رۆژی یەكشەمەوە گەنجینەكان لیستی مووچە بە سیستەمی نوێ ئامادە دەكەن.

سەبارەت بە سیستەمی نوێی مووچە، (رێباز حەملان) وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا باری دارایی هەرێم بەرەو باشتر چووە داهات (130) ملیار دینار زیاتر بووە، بۆیە بریاری دەستكاری پاشكەوتی مووچە دراوە، كە لە بەرژەوەندی مووچەخۆراندا بێت ئێستاش لە سەد هەزارەوە تا چوار سەد هەزار دینار هیچی لێ پاشەكەوت ناكرێ لە چوار سەد هەزار دینار تا پێنج سەد هەزار دینار بڕی لەسەدا دەی لێ پاشەكەوت دەكرێت و لە رۆژی یەكشەمەوە گەنجینەكان لیستی مووچە بە سیستەمی نوێ ئامادە دەكەن.

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لەلێدوانێكی دا ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك وەزیرانی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی بەغدا ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە بەغدا بە گرەنتی هەموو مانگ بڕی (317) ملیار دینارو ڕەنگە زیاتریش بۆ هەرێم بنێرێ بۆیە ئێمەش دەتوانین هەموو مانگ بە سیستەمی نوێ مووچە دابەش بكەین لە هەمان كاتیشدا مووچەی خانەنشینی و زیندانی سیاسی هەموو مانگ دەدرێ بێ دواكەوتن ئێستا نەبوونی سیولە لە بانك كێشەیە بۆ ئێمەو تائێستا چارەسەر نەكراوە بۆیە هەوڵەكان بۆ ئەوەن ئەو كێشەیەش چارەسەر بكرێ.

ش.ك

بابەتی دواتر

پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە!!

(ڕوونکردنەوەیەک لە ژێر ناونیشانی : پاشەزەوتی مووچە کە هێشتا بەردەوامە ) بۆ ئەو فەرمانبەرانەى چەندساڵە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *