نزیكەی 10 كورسی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق لەدەست دەده ين

فواد حسێن : لەبارەی گرنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشەوە وتی”بێگومان قۆناغی هەڵبژاردن زۆر زۆر گرنگە و بۆ ئێمەش گرنگە، چونکە تەواوی پارتە سیاسییەکانی عێراق بیر لەوە دەکەنەوە کە هاوپەیمانێتیی دروستبکەن بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن حکومەتێکی نوێ دروستبکەن .
فواد حسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ(هەینی) لە كۆنفرانسی (كوردستان دوای داعش) رایگەیاند كە بەهۆی ئەو دۆخەی لەناوچە جێناكۆكەكان لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر هاتۆتە ئاراوە كورد نزیكەی 10 كورسی لە هەڵبژاردنەكانی ئایاری ئەمساڵدا بۆ پەرلەمانی عێراق لەدەست دەدات.

بەڵام بەبڕوای ئەو كورد ئەگەر لەبری 63 كورسی كە ئێستا لەپەرلەمانی عێراق خاوەنییەتی، 50 كورسیشی هەبێت هەر دەتوانێت رۆڵی كاریگەری هەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، قۆناغی هەڵبژاردن زۆر زۆر گرنگە و بۆ كوردستانیش هەروا گرنگە، چونكە تەواوی پارتە سیاسییەكانی عیراق بیر لەوە دەكەنەوە كە هاوپەیمانێتی دروست بكەن بۆئەوەی پێكەوە بتوانن حكومەتێكی نوێ دروست بكەن و دایبمەزرێنن، بۆیە پێیانوایە كورد دەتوانێت یەكێك لە بلۆكە سەرەكییەكان بێت لەناو پەرلەمانی عیراقدا.

ش.ك

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *