ئیبراهیم كاڵن بۆ فەرەنسا : توركیا ئاماده‌نییه‌و ناوه‌ندگیریش قبوڵناكات

دواى ئه وه ى شاندێكی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا له‌ كۆشكی ئیلیزێ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌.

ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی توركیا ئاشكرایه‌ له‌باره‌ی هه‌سه‌دە‌، په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ و “ئه‌وانه‌ گرووپی تیرۆریستین. هه‌وڵده‌ده‌ن به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك شه‌رعییه‌ت به‌ده‌ستبهێنن. هه‌ر هه‌وڵێكی دوور له‌ جیدیه‌ت په‌سندناكه‌ین”.

كاڵن گوتیشی “توركیا ئاماده‌نییه‌ گفتوگۆ، دانوستاندن و دیالۆگ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان بكات و ناوه‌ندگیریش قبوڵناكات”.

بەپێی میدیاکانی پەیەدە، سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی دەربڕیوە هێزی سەربازیی رەوانەی منبج بکات بۆ پاڵپشتیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەروەها نێوەندگیریی لەنێوان تورکیا و هەسەدە بکات.

شاندەکە دەڵێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ماوه‌ی كاژێرێكی خایاندووه‌ و “هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنێک بۆ رەوانەکەکردنی هێزی فەرەنسی بۆ شاری منبج”.
ش.ك

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *