کۆنگرێس داواى لە وەزیرى دادى ئەمەریکا کردووە دەستلەکاربکێشێتەوە

دواى ئەوەى ئاشکرابوو وەزیرى دادى ئەمریکا دووجار لەگەڵ باڵیۆزى ڕوسیادا گفتوگۆى کردووە، نانسى بیلۆسى سەرۆکى دیموکراتییەکان لە کۆنگرێسى ئەمریکا داواى لێکرد دەست لەکاربکێشێتەوە.

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمریکى لە زارى ژمارەیەک بەرپرسى وەزارەتى دادى ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، ساڵى ڕابردوو جیف سیشنز وەزیرى دادى ئەمریکا دوو جار گفتوگۆى لەگەڵ باڵیۆزى ڕوسیادا کردووە.

بە وتەى ڕۆژنامەکە، یەکێک لە گفتوگۆکان لەگەڵ سێرگى کیسلیاک باڵیۆزى ڕوسیا لە مانگى ئەیلولى ساڵى ڕابردوودا بووە کە ئەو کاتە جیف ئەندامى ئەنجومەنى پیران بووە، بەرپرسانى هەواڵگرى ئەمریکا دەڵێن، لەو کاتەدا هەڵمەتى ئەلکترۆنى ڕوسیا بۆ دروستکردنى کاریگەریى لەسەر کێبڕکێى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لە لوتکەدا بووە.

بە وتەى ئەو بەرپرسانەى وەزارەتى داد، جیف سیشنز لەکاتى لێپرسینەوەدا لەبەردەم کۆنگرێس باسى لەو گفتوگۆیانە نەکردووە، لەبەرامبەریشدا نانسى بیلۆسى سەرۆکى دیموکراتەکان لە کۆنگرێسى ئەمریکا داوایکردووە دەست لەکاربکێشێتەوە.

بەڵام وەزیرى دادى ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە کە هیچ پەیوەندییەکى لەگەڵ بەرپرسانى ڕوسیادا ئەنجامدابێت.

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *