وەزارەتی دارایی داوایەکى سەبارەت بە موچەى مانگى یەک ئاراستەى دەزگاکانى حکومەت کرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای لە فەرمانگەکانى حکومەت کردووە  لیستى موچەى مانگى  کانوونى دووەمى ٢٠١٧ ڕەوانەى گەنجینەکان بکەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە “داواکارین لە فەرمانگە و دام و دەزگاکانی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم  بەزووترین کات لیستی مووچەی مانگی (١)ی ساڵی (٢٠١٧)، ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجیەکان بکەن، بە مەبەستی وردبینی کردن و ئامادەکردنیان”.

ئەمەش لە کاتێکدا بە پێی لیستێکى پێشووتر کە وەزارەتى دارایی بڵاوکردەوە ئەمڕۆ ٢ى ئازار کۆتایی بە  دابەشکردنى  موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ هاتووە.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *