بەروەدە تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی دواخست

بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى بڕیارى درێژکردنەوەى دەوامى خوێندنى دەرکرد و ئاشکراشیکرد لە ئەمڕۆوە پشووە فەرمییەکان ناوەندەکانى خوێندن ناگرێتەوە.

لە نوسراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە ئاڕاستەى سەرجەم پەروەردەکان کراوە هاتووە، لەبەرئەوەى ئەم ماوەیە دەوامى خوێندن ڕاگیرابوو بۆ قەرەبووکردنەوەى ئەو ماوەیە کۆمەڵیک بڕیاریان دەرکردووە.

لە بڕیارەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرجەم پشووە فەرمییەکان باخچەکانى منداڵان و بنەڕەتى و ئامادەیی و پیشەییەکان ناگرێتەوە، هەروەک ڕۆژانى شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەوامى فەرمییە.

لە نوسراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە، تاقیکردنەوەى کۆتایی وەرزى دووەم ڕۆژى ١٤ى ئایاری مانگی داهاتوو دەستپێدەکات و ڕۆژى ٢٣ى هەمان مانگ کۆتایی دێت.

ب.هـ
91142018_30120820_1829467470405285_1158706780_n

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی ” موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت”

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە موچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی 10، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *