دۆناڵد ترەمپ: ئامادەبە مووشەکەکان بەڕێوەن

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەمزووانە بە مووشەک هێرشدەکەنە سەر سووریا، بە رووسیاش دەڵێت، ئامادەبە مووشەکەکان بەڕێوەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە تویتێکدا رایگەیاند: “رووسیا دەڵێ هەموو ئەو مووشەکانە دەخاتەخوارەوە کە ئاراستەی سووریا دەکرێن، کەواتە ئامادەبە، چونکە مووشەکەکان بەڕێوەن، (مووشەکەکان) تازە و باش و زیرەکیشن. تۆ نابێت هاوبەشی لەگەڵ گیاندارێکی مرۆڤکوژ بە گاز بکەی، کە گەلەکەی دەکوژێت و خۆشیی لە کوشتنیان دێت”.

تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە 10ی نیسان باڵیۆزی رووسیا لە لوبنان رایگەیاند، هەر مووشەکێک بە ئاراستەی سووریا بهاوێژرێت دەیخەنەخوارەوە، هاوکات ئەو شوێنەش دەکەنە ئامانج کە مووشەکەکەی لێوە ئاراستەکراوە.

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی ” موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت”

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە موچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی 10، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *