میدیاکانی ئیسرائیل:بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بە یاوەری قافڵەیەکی سەربازیی روسی هەڵاتووە

میدیاکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ ٤ شەممە بڵاویانکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بە یاوەری قافڵەیەکی سەربازیی روسی، کۆشکی سەرۆکایەتی جێهێشتووە و بەرەو ناوچەیەکی نادیار هەڵاتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە چاوەڕواندەکرێت هەریەکە لە ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا کاردانەوەیەکی توندیان لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سوپای ئەسەدەوە دژ بە هاولاتی مەدەنی هەبێت و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆردومانی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی سوریا بکەن.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوەبەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *