مەکتەبی خوشکان سەردانی مەڵبەندی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 2-3-2017 کاتژمێر10ـی سه‌رله‌به‌یانی مونیره‌ عه‌لی عبدالعزیز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی خوشكان به‌یاوه‌ری به‌شێك له‌ خوشکان كه‌ پێكهاتبوون له‌ تارا جه‌لال ساڵح و چیمه‌ن حه‌مه ئه‌مین به‌رپرسی لقی سلێمانی و چیمه‌ن ئه‌مین به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵ و نه‌سرین تۆفیق به‌رپرسی لقی سه‌یدسادق و له‌یلا حسێن حه‌سه‌ن به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بجه شاری خورماڵ ـیان به‌سه‌رکرده‌وه.

سه‌ره‌تا سه‌ردانی لقی خوشکان و دواتر مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی هه‌ورامان یان کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان عه‌لی حاجی زه‌ڵمی و ئه‌ندامان و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا و باسی هه‌وڵ و چالاكی و بیروڕا له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ ئاڵوگۆڕكرا .

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *