سلێمانی؛ هاوڵاتییەک لەناو دوکانەکەیدا کوژرا

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لەناو دوکانەکەیدا بە فیشەک کوژراوە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە بازاڕی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک لە دوکانەکەیدا بە فیشەک کوژرا.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییە لە بازاڕی ڕاپەڕیندا دوکانی فرۆشتنی کەلوپەلی کۆنەی شوشەواتی هەبووە و خەڵكی شاری سلێمانییە و تەمەنی ٣٢ ساڵە و خێزاندارە.

بەوتەی سەرکەوت ئەحمەد، پۆلیسی بەڵگەی تاوان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە.

وتەبێژی پۆلیس ئەوەشی وت، تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.

بازاڕی ڕاپەڕێن، دەکەوێتە ناو سەنتەری شاری سلێمانییەوە و بازاڕێکە تایبەتە بە فرۆشتنی کەولوپەلی بەکارهاتوو (لەنگە)ی وڵاتانی دیکە و ناوخۆی هەرێم.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *