Iraqi special forces soldiers walk on a street during a battle with Islamic State militants in Mosul, Iraq March 3, 2017 REUTERS/Goran Tomasevic.

حەشدی شەعبی: هێزە ئەمنییەکان لە پێشڕەویدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بینای پارێزگای نەینەوا

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و وەڵامدانەوەی خێرا، لە بەشی ڕاستی شاری موسڵ بە ئاراستەی بینای پارێزگاری نەینەوا پێشرەوییان کردووە ، لەلایەکی ترەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی گەمارۆی قەزای تەلەعفەریان داوە بە مەبەستی هێرشکردنە سەری.

لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە “هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و وەڵامدانەوەی خێرا، لەمیحوەری دەواسەی ناوەڕاستی بەشی ڕاستی شاری موسڵەوە و ناوچەی نەبی شێت، پێشڕەوییان کردووە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی بینای پارێزگای نەینەوا”.

لەلایەکی ترەوە ئەیاد روبەیعی فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئێن ئار تی عەرەبی ڕایگەیاند “قەزای تەلەعفەر لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە و چاوەڕوانی فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەین بۆ هێرشکردنە سەری”.

سوپای عێراق دوای ١٠٠ ڕۆژ لە شەڕکردن توانی بەری خۆرهەڵاتی شارەکە لە دەستی چەکدارانی داعش کۆنترۆڵبکاتەوە، لە ڕۆژی ١٩ شوباتی ڕابردووەوە هێرشەکانی بۆ سەر گەڕەکەکانی خۆرئاوای شارەکە دەستپێکردووە و تا ئێستا چەند گەرەکێک کۆنترۆڵکراونەتەوە.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *