ڕابەرى گشتى بزووتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ دەزگاى هەڵبژاردنەکان کۆبوویەوە

بەڕێز جەنابى ڕابەرى گشتى لەگەڵ دەزگاى هەڵبژاردنەکانى بزووتنەوەى ئيسلامى کۆبوویەوە.

بەمەبەستى گرنگى دان بە کارەکانیان سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەمە بەروارى 2017/3/4 بەڕێز جەنابى ڕابەرى گشتى لەگەڵ بەڕێزان مامۆستا حسین حەسەن ئەندامى مەکتەبى سیاسى و مامۆستا سلام بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنەکان و ستافى دەزگاى هەڵبژاردنەکانى بزووتنەوە کۆبوویەوە.
لەمیانەى کۆبوونەوەکەدا جەنابى ڕابەرى گشتى گوێى لەڕاپۆرتى دەزگاکە گرت و بەرپرس و ئەندامانى دەزگا تیشکیان خستە سەر کارو چالاکى دەزگاکەیان لەماوەى ڕابردوودا و پاشان جەنابى ڕابەرى گشتى دەست خۆشى لە دەزگاى هەڵبژاردنەکان کردو باسى گرنگى کارى دەزگاکەیان و گرنگى پرسى هەڵبژاردنى بۆ ئەندامان کرد و تیشکى خستە سەر هەڵبژاردنەکانى داهاتوى کوردستان و لە بارەیەوە بەرچاو ڕونى تەواوى پێدان.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *