پارەی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ موچەی چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی دەكات

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراقەوە دراون، بانكەكە پارەی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەكات.

لە زانیارییەكاندا هاتووە: هەركاتێك فەرمانەكە دەرچوو، ئەوكاتە پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەكرێت.

شەوی 18/19ی مانگی 3ی رابردوو، حكومەتی عیراق فەرمانی خەرجكردنی ناردنی بڕی 317 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەركردو پارەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كرا.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *