فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە رێڕەوی خۆی دەرچوو

 

فڕۆکەیەکی سەر بە ھێڵی ئاسمانی شانشینی ئوردن، ئەمڕۆ شەممە ٤-٣-٢٠١٧ لەکاتی نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە رێڕەوی خۆی لای دا، بەڵام بەبێ زیان نیشتووەتەوە.

تاھیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند:”کاتژمێر ٠٤:٠٠ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، ٤-٣-٢٠١٧ فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانیی شاھانەی ئوردنی لەکاتی نزیکبوونەوەی بۆ نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە راڕەوی خۆی چەند مەترێک لە فڕگەکەی لایدا و، نەیتوانی لەسەر فڕگە بنیشێتەوە”.

وتیشی:”فڕۆکەکە ھەرچەندە لە فڕگەکەی لایداوە، بەڵام بە سەلامەتی نیشتووەتەوە، دوای نیشتنەوەشی “تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، فریاکەوتن، تەندروستی، ئۆپەراسیۆنی زەمینی و چاودێریی ئاسمانی بەزووترین کات گەیشتنە سەر فڕۆکەکە بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی ھەرجۆرە کیشەیەک”.

بەپێی گوتەی تاھیر عەبدوڵڵا:”فڕۆکەکە بە سەلامەتی دەرچوو و، ھیچ زیانێک نە بە فڕۆکەکە، نە بە سەرنشینیانی نەگەیشتووە و رەوشی فڕۆکەخانەکە ئاساییە و، ھیچ کێشەیەک نییە، بەڵام بەشێوەیەکی کاتی، ئاسمانی فرۆکەخانەمان داخستووە بۆ سەلامەتیی فڕۆکەکان تاوەکو بتوانین فڕۆکەخانەکە ئامادەبکەینەوە”.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *