كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌نده‌كانی (1) و (8) ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی و (5) ی يه كگرتووى ئیسلامی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕیوه‌چوو

كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌نده‌كانی (1) و (8) ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامی و يه كگرتووى ئیسلامی له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕیوه‌چوو

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 18/4/2018 له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی (8) ی هه‌ورامانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌رسێ مه‌ڵبه‌نده‌كانی (5) ی یه‌كگرتوو و هه ردوو مه لبه ندى (1) و (8) ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ چوو . كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا هادی عه‌لی سه‌رۆكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و به‌رپرسان و چه‌ند كارگێڕێكی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌ره‌تا مامۆستا هادی عه‌لی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م جۆره‌ كۆبونه‌وانه‌ ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن دواتر تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌توانین ئه‌م جۆره‌ كۆبونه‌وانه‌ بكه‌ینه‌ بناغه‌یه‌ك بۆ كاره‌كانی داهاتووی پرۆژه‌ی كاری ئیسلامی هاوبه‌ش و وتی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستامان زۆر دژوارو هه‌ستیاره‌و به‌داخه‌وه‌ هه‌ل و مه‌رجێك هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌پێگه‌ی سیاسی كورد تاڕاده‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق پاشه‌كشێی كردووه‌و و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان چاره‌نوس سازه‌و ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی كورد له‌به‌غداد .
ئێمه‌ له‌و شكستانه‌ به‌رپرس نین كه‌به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه‌ ئه‌وانه‌ به‌رپرسن كه‌ جومگه‌ هه‌ستیاره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ له‌ماوه‌ی حكومرانی خۆیاندا .
ئه‌بێت هه‌وڵ بده‌ین ئه‌وه‌ی كه‌ خراپ كراوه‌ چاكی بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابورییه‌ی له‌ هه‌رێمدا هه‌یه‌ به‌رهه‌می بێ پلانی و شكستی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌.
دواتر له‌لایه‌ن هه‌رسێ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌وه‌ گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كۆی بریاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كانی پێشوو وتیشك خرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی كاره‌كان و كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك بریاری گرنگ كۆتایی هات.

ش.ك

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *