ترەمپ: ئۆباما سیخوری بەسەر گفتوگۆ تەلەفۆنییەکانمەوە کردووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ ٤ ئازاری ٢٠١٧ ڕایگەیاند، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، سیخوری کردووە بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنەکانییەوە، بەرلەوەی بردنەوەی لە ھەڵبژاردنەکاندا ڕابگەیەنرێت.

ترەمپ لە چەند تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی “شتێکی زۆر ئابڕوبەرانەیە، بەم نزیکانە ئاشکرا بووە، کە ئۆباما سیخوری کردووە بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنەکانمەوە لە تاوەری ترەمپ، بە ماوەیەکی کەم بەرلەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتن بەدەست بھێنم، بەڵام ھیچیان نەدۆزیوەتەوە”. دۆنالد ترەمپ ھەوڵەکەی ئۆبامای بە (مەکاریسی) ناوبردووە.

مەکاریسی برتیییە لە ئاراستەکردنی تۆمەت بە خیانەت یان تۆمەتی خیانە خستنە پاڵ کەسێک، بەبێ بوونی ھیچ بەڵگەیەکی بەرجەستەکراو و باوەڕپێکراو.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەکردووە، ئایا یاساییە سەرۆک کە ھێشتا سەرۆکە و سیخوری بکات بەسەر کاندیێکی سەرۆکایەتی بەر لە ھەڵبژاردنەکاندا؟

سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکی دیکەدا نووسیویەتی “لەگەڵ پارێزەرێک قسە دەکەم ڕێوشوێنی یاسایی دەگرمە بەر لەو سیخورییەی ئۆباما، کە کردووەیەتی بەسەر گفتوگۆ تەلەفۆنییەکانمەوە لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ و بەر لە ھەڵبژاردنەکان”.

ھاوکات ئاماژەی بەوەکردووە، چۆن دەبێت ئۆباما بێتە ئەو ئاستە کە قسەکانم تۆماربکات لەکاتی ھەڵبژاردنی پیرۆزدا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ کەسێکی نەخۆشە یان خراپ.

ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئەنجامدرا و تیایدا دۆناڵد ترەمپ توانی ٢٧٩ کورسی و ھیلاری کیلنتن توانی ٢٢٨ کورسی بەدەستبھێنیت، بەوەش ترەمپ بووە ٤٥ مین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *