بڕیارى راگرتنى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ كه ى ده ستبيده كاته وه

سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مان ئاماژه‌ى به‌ لێكه‌وته‌ نه‌رێنییه‌كانى ڕاگرتنى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ كرد و دووپاتی ده‌كاته‌وه‌, “بڕیارى راگرتنى پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ لێكه‌وتى زۆرى نه‌رێنى ئابوورى لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و مافى فه‌رمانبه‌ران ده‌خورێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ناعه‌داله‌تى دروست ده‌كات له‌ خزمه‌تى وه‌زیفه‌ى گشتیی و دڵسۆزى لاى فه‌رمانبه‌رى كه‌رتى گشتیی ناهێڵێت”.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان تايبه ت به و برسه رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران داواى زانیارى كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كاتى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان هاتووه‌، به‌ڵام هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵبووه‌شێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتى، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران حیساباتى ئه‌وه‌ى لایه‌ كه‌ چه‌ند كه‌س پله‌كانى به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌، ئه‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ده‌بوو پله‌كه‌ى تا ئێسته‌ وه‌ربگرتایه‌. هه‌روه‌ك دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هیچ فه‌رمانبه‌رێك له‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌دا مافى نافه‌وتێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

داوای كەمكردنەوەی نرخی تابلۆی ژمارەی 1ی ھەڵەبجە دەكرێت

بەڕێوەبـەرایەتی هاتووچۆی هـــەڵەبجە بە نووسراوی فەرمی داوای كەمـــكردنەوەی نـــرخی تابلـــۆی ژمـــارە 1، ئاڕاســـتەی وەزارەتی ناوخۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *