دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات كه‌ بڕه‌كه‌ی 319 ملیار دیناره‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات تاوه‌كو كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵ بهێنێت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش، له‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دراون له‌ئێستادا ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردووه‌ بۆ هاتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، كه‌ بڕه‌كه‌ی 319 ملیار دیناره‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا خشته‌یه‌كی نوێی بۆ موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا موچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆو پێشمه‌رگه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و پۆلیسی ئاماده‌، له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی دابه‌شده‌كرێت.
له‌زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌، بۆ گۆڕانكاری له‌سیستمی پاشه‌كه‌وت و ده‌ستكاریكردنی ڕێژه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *