بەیاننامەی مەڵبەندی هەشتی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ساڵ یادی راپەرینی 5ـی ئازاردا

مەڵبەندی هەشتی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ساڵیادی ڕاپەرینی 5/3/1991 دا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەوڵی جدی بخرێتە گەر بۆ ئەوەی ئامانجەكانى راپەرین بهێننە دی و هەرچى زووە په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌ شه‌رعيه‌كانى هه‌رێم وه‌گه‌ر بخريێنه‌وه‌و مافه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانى هاولاتيان بگه‌رێنرێنه‌وه‌.

دەقی بەیاننامەکە:-

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەیاننامەی مەڵبەندی (8 ) ی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ساڵ یادی راپەرینی 5/3/1991
لە 5/3دا خۆری ئازادی گەلی موسڵمانی كوردهەڵات و زووڵم وستەمی بەعسیەكانی ئاواكردو وەرچەرخانێكی مێژوویی بوو بۆگەلی كورد لە ماوەی سەدەی رابردودا ، بةم راپەرینه خةونيكى لة مێژينةى نەتەوەیەكی موسلمانی ژێردەستەی رژێمە یەك لە دوا یەكەكانی عێراق هاتەدی ، بۆیە دەبێت هەموولایەكمان بەجەماوەرولایەنە سیاسیەكان وحكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەرژەوەندی ویەك یارچەیی وپاراستنی دەستكەوتەكانی راپەرین لەسەروی گشت بەرژەوەندیەكانی خۆمانەوە بزانین وخوێنی ئەم هەمووشەهیدوكارەساتی بەناو ئەنفال وكیمياباران وسوتاندنی چەندەها گوندوشاروشارۆچكەی كوردستان و خۆراگری سەدان پیاو لاو و ژنانی كورد لە زیندانەكانی رژێم و ئەشكەنجە و ئازار و پەتی قەنارەكانیانی لە بیرنەكەین وهەمیشە وەك بیرەوەری یەكی زیندوو نەوە دوای نەوە بیگەیەنین وشانازی پێوەبكەین.
5/3 /1991 ئەورۆژە بوو كەیەكەم چەخماغەی شۆرش وبەرخۆدانی جەماوەری لە رانیەی دەروازەی راپەرین، بەرووی بەعسدا لێیداو بكوژانی كوردو مناڵانی بێ تاوانی بەسزایی نەتەوەی گەلی موسڵمانی كورد گەیاندن وئاگری شۆرش وراپەرینی لە گشت شاروشارۆچكەو گوندەكانی كوردستاندا هێنایە كایەوە .
ئه‌مه‌و له‌ دواى تيپه‌ربونى (26) سال به‌ سه‌ر ئه‌و راپه‌رينه‌دا ، له‌ سايه‌ى ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ خؤماليه‌دا هه‌ريمى كوردستان به‌ ده‌س ده‌يان كيشه‌و قه‌يرانى سياسى و ئابوريه‌وه‌ ده‌نالينيت و نه‌توانراوه‌ به‌ ته‌واوه‌تى ئامانجه‌كانى رابه‌رين به‌ ديبهينريت و كوزه‌رانى خه‌لكى له‌و په‌رى خراپيدايه‌ ، په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌ شه‌رعيه‌كان پەكخراون .
بۆیە بە پێویستی دەزانین لەم رۆژو یادەدا داوالە لایەنە سیاسیەكان بكەین هەوڵی جدی بخەنە گەر بۆ ئەوەی ئامانجەكانى راپەرین بهێننە دی و هەرجى زووە په‌رله‌مان و ناوه‌نده‌ شه‌رعيه‌كانى هه‌رێم وه‌گه‌ر بخرينه‌وه‌و مافه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانى هاولاتيان بگه‌رێنرێنه‌وه‌ .
ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە وەك مەڵبەندی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی هەروەك چۆن لە رابردوودا خاوەنی خەباتی شاخ بووین دژ بە رژێمی بەعس ولەم پێناوشدا دەیان شەهیدی سەركردەوپێشمەرگەمان بەخشیوە وبەشداری راپەرینی شاروشارۆچكەكانی كوردستان بووین شان بەشانی برایان وخوشكانمان لە دژی رژێمی بەعس و بەرقەراریی ودەستەبەركردنی ئازادی وئارامی وئاسایش بۆهەرێمەكەمان، وەرێكخستنەكان وهێزی پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی لەو سات وكاتەدا یەكێك بووین لە لایەنە هەرەكاریگەرەكانی راپەرَین وئازادی كوردستان، بە كەركوكی خۆشەویستیشمانەوە ، جاريكيتر بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە بۆدەڤەرەكەمان ،كە هەمیشە پارێزەرو داكۆكی كەرێكی دڵسۆزو بەئەمەك بین وەك بزووتنەوەی ئیسلامی ونوێنەرانمان لە پەرلەمانی كوردستاندا ،بۆخزمەتی زیاترو ئاوەدانی باشتری دەڤەری هەورامان و شارەزوور وگشت شار و شارۆچكە و گوندەكانی هەرێمی كوردستان ودەڤەرەكەمان بەتایبەتی.
والسلام علیكم ورحمەاللە
4 / 3 / 2017

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *