پێشەنگی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕاپەریندا

ڕاپەرین ئەو ڕۆژە مێژووییە بوو، کە خەڵکی کوردستان ڕزگاری بوو لە دەستی چەور و ستەموو چەوسانەوو داگیر کاریو مردن و سیدارەوە ئازارو ئاسۆرەکانی ولاتێک ، ئەو رۆژە ئەو دەرفەتەبوو کە گەلی کورد توانی زنجیری زۆر داری لە دەرگای زیندان بکاتەوە ئەمەلێک بۆئایندەو هەناسەیەک بۆژیان بگەرێنێتەوە ، راپەرین کاتیک بوو کەرژیم بە عس لە و پەری غروریا شانازی بە هەرەمی دەستەلاتوو جوبە خانەو تانکو تۆپەکانو قوە خاسەو حەرەس جموریو تەیارەو ئیرادەی خۆیەوە ئەکرد ، ئالەو کاتەدا دەنگی چەخمماخەی پیری موجاهیدانی رابونی ئیسلامی کوردستان پەردەی بیدەنگی دادڕیی و دڵەکانی کرد بە بێشکەی ئارامیو خرۆشان ، لە گەل هیزە نیشتیمانی و لایەنە رەسەنەکان و جەماوەری خەلکی کوردستان بزوتنەوەی ئیسلامیش سیمایەکی جوانی ئەو راپەرینە شکۆدارە مەزنە بوو کە تا هەتایە جیگای شانازی خەلکی کوردستانە بزوتنەوی ئیسلامی لەوێوە لە سەنگەرەکانی عبادەتدا چەکی جیهادی هەڵگرتوو ئعلانی بەرخۆدانی دژی دووژمانای خوداو خەلکی کوردستان دژی رژیمی بەعسی عەفلەقی کرد ، لەوێوە لە ناو کەندەلانەکانو هەیبەتی لوتکە کاندا لولە تفەنگە کانی ئیمانیش هاتنە مەیدانو گەروی باوریان جۆش داو بۆئاسۆو بە ختیاری پەرینەوە ، لە ناو سیبەری خیمەکانی ئاوارەیی دابوو مەفرەزەکانی بزوتنەوە ی ئیسلامی نامەی ئامەدەکراوی سەفیرەکانیان گەیاندە شاروو کاروانیان بۆبەریکرد، کاروانیک کەتائیستاش جیگای دەستەکانی پیوە دیارە هەروەک چۆن بزوتنەوەی ئیسلامی بوو بە پارێزەری چەتری شکۆمەندی رابونی ئیسلامی ئاوەهاش بوە پاریزەروو قەلغانی میلە تەکەی و لە گەڵ جەماوەری خەلکی کوردستان دا ئالای رزگاری هەلکردوو بوو بە هاواری چەو ساوانو پێ بە پێ لە سەرکەوتن نزک ئەبونەوە و ژیانیان گەراندەوەو شارەکانیان لە داگیر کەران و بەکرێ گیراوانی ڕژیم پاک کردەوە ، لەو دەمانە دا بزووتنەوی ئیسلامی ئەو لایەنە کاریگەروو شوڕش گیرە بوو کەلە ناو دلی خەلکی کوردستاندا بوە سمبولی خۆشەویستی و دیسانەوە لە گەڵ هەڵا تنی خۆرو ئاسۆی رۆژیکی نوێدا دەست لە ملانی بووە ، لەوێوە لە سەنگەرەکانی جیهادەوە پیشمەرگە ئازارە کانی هەلگرتوو لە گەل هەربستە خاکێکی ئازاددا خۆینی پیشمەرگەیکی بزتنەوەی ئیسلامی بۆرزگاری ئەراژاو لە هەمو سەنگەریک دا بەوریکی بوئیمانی بەر گەردەلول ئامادەی زۆران بازیو روو بەروو بونەوە بوو ، ئیدی منارەی مزگەوتەکانوو میحرابەکان بونە ژوانی خۆشەویستی و نوێژی جیهادوو کرانە بارەگاو ئالای بزوتەوەی ئیسلامیان لە سەر شەکایەوە ئەو ئالایە هەر ئەو ئالایە بوو کەلە پیران و قازی و بارزانی و حەفید و سەلا حەدینی ئەیوبی و شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی پیشینەوە گەیشتبوە دەستی مامۆستا مەلا عسمان و لە دەستی ئەو دا دوو بارە هەڵکرایەوە و نەعرەتەی لیداو یاران لە دەوری جەم بوون ، شۆرش دەست پی ئەکاتەوە لە گەل بانگی بەیانیەکی زووی شارێکدا چراى هەڵکرد.

راگەیاندنى مەکتەبى ڕابەرى گشتى بزووتنەوەی ئیسلامی
لەیادى 5 / 3 / 1991

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *