فڕۆكەكانی عیراق بە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی سوریا پێگەكانی داعش لە ناو خاكی سوریا بۆردوومان ده كه ن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە گەڵ هەریەكە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی به غدا رێككەوتن بۆ بەردەوامی دان بە جەنگ دژی داعش لەو ناوچانه دا.

بە پێی هەوڵێك كە لە سایتی (مەوسوعە العیراق) وە بڵاوی كراوەتەوە , وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەردانی بەغدادی كردوە لە گەڵ باڵوێزی وڵاتەكەی لە عیراق و نوێنەری حكومەتی هەرێم و نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبنەتەوە و رێككەوتوون لە سەر درێژەدن بە جەنگ لە دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش پاراستی ئارامی ناوچەكە و ئاوەدان كردنەوەی پارێزگای موسڵ.

سایتەكە لە زاری ووتەبێژی كۆشكی سپیەوە ڕایگەیاندوە , ووڵاتەكەی ئاگاداری ئەو بۆردومانانەی فڕۆكەكانی عیراقە بۆ سەر بارگە و بنەكانی داعش .

هەروەها روونی كردەوە كە ئەمریكا و هاوپەیمانان بڕی 380 ملیۆن دۆلاریان بۆ بەشداری كردن لە ئاوەدان كردنەوەی موسڵ تەرخان كردوە.

ئەمە لە كاتێكدایە لەم هەفتەدا فڕۆكەكانی عیراق بە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی سوریا پێگەكانی داعشیان لە ناو خاكی سوریادا بۆردوومان كرد.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوەبەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *