چاودێران ره نگەئەوەی رویدا هەوڵێك بوبێت بۆ كودەتا كردن بەسەر دەسەڵاتەكەی سەلمان بن عەبدولعەزیز

لەرونكردنەوەیەكیدا پۆلیسی شاری ریازی عەرەبستانی سعودیە، هەواڵی تەقەكردنەكەی شەوی رابردوی نزیك كۆشكی پاشایەتی سعودیە پشتراست دەكاتەوە‌و دەڵێت “تەقەكردنەكانی نزیك لەكۆشكی پاشایەتی سعودیە پەیوەندی بە بینینی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوان بۆ لەسەر ئاسمانی كۆشكەكە‌و هێزە ئەمنیەكانیش خستویانەتە خوارەوە.

شەوی رابردو لەنزیك كۆشكی پاشایەتی عەرەبستانی سعودیە دەنگی تەقە بیستراوە، هەرلەو كاتەدا بەپەلە سەلمان بن عەبدولعەزیزی پادشا براوەتە دەرەوەی كۆشكەكەو لەفرۆكەخانەیەكی سەربازی جێگیركراوە.

لەبارەی روداوەكە میدیاكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەوەی رویداوە لەناو كۆشكی خەزام شەر بوە بە چەكی سوك‌و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش رێگە بەمیدیاكان نادەن بچنە شوێنی روداوەكە، بەشێك لەچاودێرانی سیاسی گومان دەكەن ئەوەی رویداوە هەوڵێك بوبێت بۆ كودەتا كردن بەسەر دەسەڵاتەكەی سەلمان بن عەبدولعەزیزی پادشای ئەو وڵاتە.

لەبارەی روداوەكەوە پۆلیسی ریاز لە راگەیەنراوێكیدا، رەتیدەكاتەوە تەقەكردنەكە پەیوەندی بە كودەتای سەربازیەوە هەبێت، دەشڵێت “دوای بینینی فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوان لەسەر ئاسمانی كۆشكی پاشایەتی پاسەوانان‌و هێزە ئەمنیەكان تەقەیان لێكردوە‌و لەئەنجامدا خستویانەتە خوارەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی ” موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت”

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە موچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی 10، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *