ترامپ:کۆریای باکوور دەبێت واز لە چەکە ناوەکییەکەی بهێنێت

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی توندترین فشار و سزا بەسەر کۆریای باکووردا، ئەمەش پێش ئەوەی کۆببێتەوە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا وتی ” دەمەوێت ئەوان واز لە چەکە ناوەکییەکانیان بهێنن.”

سەبارەت بە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون، سەرۆک ترامپ وتی کیم زۆر باش بووە و ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

وتیشی کۆبوونەوەکە لەوانەیە لە کۆتایی مانگی پێنج یاخوود شەشدا ئەنجام بدرێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *