وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان: ئۆتۆمبێلە حكومییەكان بۆ فرۆشتن

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند رێنمایی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە حکومییەکان دەردەکات ، سەرجەم ئۆتۆمبێلە حكومییە لە كاركەوتووەکان لە دەنێردرێن بۆ بنکەی کۆکردنەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و پاشان بۆ فرۆشتن.

ئەم رێنماییانە رۆژی چوارشەممە (25-4-2018) بڵاوکراونەتەوە و تێیدا هاتووە: “بە پشتبەست بە حوكمەكانی بڕگەی 3 لە ماددەی هەشتەم لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیران، ژماره 3ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو، لەبەر رۆشنایی ماددەی 35 لە یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، ژماره 32ـی ساڵی 1986و یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان بەسەر دامەزراوه دەستوورییەكانی هەرێم ژماره 2ـی ساڵی 2017، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 130 لە رۆژی 28-12-2017 و لەسەر پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ و رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری درا بە دەركردنی رێنمایی.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *