دەستكاریی ڕێژەی پاشەكەوتی‌ موچه‌ی‌ پۆلیسی پاسەوانی كراوه‌

دەستكاریی ڕێژەی پاشەكەوتی‌ موچه‌ی‌ پۆلیسی پاسەوانی كراوه‌و موچەی مانگی شوبات به‌و سیستمه‌ نوێیه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ئاواز حەمید ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی‌ پەرلەمانی كوردستان، له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، دەستكاریی ڕێژەی پاشەكەوتی‌ موچه‌ی‌ پۆلیسی پاسەوانی كراوه‌و بەپێی‌ خشتەكه‌، ئەو پۆلیسانەی موچەكانیان لە 800 هەزار دینار بۆ 900 هەزار دینارە، ڕێژەی پاشەكەوتەكەیان لە 50%ەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 34.

راشیگه‌یاند، ئەو پۆلیسانەی موچەكانیان لەنێوان 900 بۆ ملیۆنێك دینارە، ڕێژەی پاشەكەوت لە 55%ەوە بۆ 37% كەمدەكرێتەوە، ئەوانەشی موچەیان لەنێوان ملیۆنێك بۆ ملیۆنێك‌و 500 هەزار دینارە، لە 60%ەوە دەكرێتە 40%”.

به‌هۆی‌ زۆری‌ رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وت له‌موچه‌كانیان كه‌ ده‌گاته‌ لە 60%، چه‌ند رۆژێكه‌ كارمه‌ندانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پاسه‌وانی‌ گردبونه‌وه‌ی‌ ناره‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و داوا ده‌كه‌ن رێژه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌كانیان هاوشێوه‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ تری‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ لێبكرێت.

ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ ئەو خشتەیە بۆ موچەی سەرجەم پۆلیسی پاسەوانییە، واتە پاسەوانی بارەگاو بەرپرسە حزبی‌و حكومییەكانیش دەگرێتەوەو بۆ مانگی 2ی ئەمساڵ كاری پێدەكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *