ترەمپ پێشنیاریکردووە لە سنوری هەردوو کۆریا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆببێتەوە

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لە ئێستادا چەند دەوڵەتێک پێشنیارکراوە بۆئەوەی گفتوگۆی نێوان خۆی و سەرۆکی کۆریای باکوری لی ڕێکبخرێت، بەڵام نزیکترین شوێن بۆ ئاشتی هەردوو سنوری نێوان کۆریای باکور و باشورە، کە زۆرترین دەربڕینی تێدایە وەک لەوەی لە وڵاتی سێهەم بکرێت.

ئەو وتانەی ترەمپ لەکاتێدایە ڕۆژی هەینی ڕابردوو گوندی بانموتگۆم کە کۆشکی ئاشتی لێ بنیاتنراوە لە سنوری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، کۆنگرەی باڵای نێوان هەردوو سەرۆکی کۆریای باکور و باشوری لەخۆگرت، بەمەبەستی وەدیهێنانی ئاشتی و داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچەدورگەی کۆریا.

گوندەکە دەکەوێتە سنوری کۆریای باشور کە ناوچەیەکی داماڵراوە لە چەک.

دوێنێش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، کۆنگرە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکور لە سێ بۆ چوار هەفتەی داهاتوودا سازدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ جیهانی دووچاری سەرسوڕمان کرد، کاتێک داوایەکی سەرۆکی کۆریای باکوری بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ قبوڵکرد.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *