وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ مانگی ١ ی ٢٠١٧ ڕاگەیاند، کە لە ڕۆژی ٧ی ئازارەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی ٥ ی نیسان کۆتایی دێت.

 بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، کە ئەمڕۆ ٥ ی ئازار بڵاویکردوە، ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى ٧ ی ئازار مووچه‌ى مانگى ١ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ به‌روارى ٨ ی ئازار مووچه‌ى مانگى ١ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى ٩ی ئازار مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى ١ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.

هەروەها ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌روارى ١٢ ی ئازار مووچه‌ى مانگى ١ى دیوان و لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، ڕۆژى دوو شه‌ممەش‌ به‌روارى ١٣ ی ئازار مووچه‌ى مانگى ١ى یه‌كه‌كانى (٨٠ و ٧٠) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە ڕۆژی چوار شەممە ١٥ ی ئازار مووچەی مانگی ١ی (ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن) دابەش دەکرێن.

دواتریش ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ به‌روارى ١٦ ی ئازار مووچه‌ى مانگى ١ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت (ده‌زگاى گشتى ئاسایش، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى) دابەش دەکرێن.

لە خشتەکەی وەزارەتی داراییدا ئەوەشهاتووە، ڕۆژی یەک شەممە ١٩ ی ئازار مووچەی مانگی ١ ی وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.

لە ڕۆژی ٢٠ ی ئازاردا مووچه‌ى مانگى ١ى (وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن) دابەش دەکرێن.

دوای پشووەکانی نەرورۆزیش لە ڕۆژی ٢٦ ی ئازارەوە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە و ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن لە ڕۆژی یەک شەممە ٢٦ ی ئازار دا (وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن، وه‌زاره‌تى كاره‌با، وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى، وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تى پلان دانان، دیوانى چاودێرى دارایی، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینگه، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ده‌زگاى مین، ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان).

٢٧ ی ئازاریش کە دەکاتە ڕۆژی دوو شەممە مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مووچه‌ى مانگى ١ى (وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى) دابەشدەکرێن.

ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى ٢٨ ی ئازار مووچه‌ى مانگى ١ى (وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان، وه‌زاره‌تى داد، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) دابەشدەکرێن.

ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ به‌روارى ٢ و ٣ ی مانگی نیسان مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ به‌روارى ٤ و ٥ ی مانگی نیسان مووچه‌ى خانه‌نشینانی شارستانى دابه‌ش ده‌كرێت.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *