ئه گەرى هه يه لەكاتی ناردنی دەنگەكان بۆ سێرڤەری سەرەكی ئەگەر ھەیە گۆڕانكاری تێدا بكرێت

بڕیاریدەری ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: “سیستمی ئەلیكرتۆنی بۆ ھەڵبژاردن باشە، بەڵام لە وڵاتێكدا كە یاسا سەروەربێت و میلیشیا نەبێت و حزب باڵا دەست نەبێت، ئێستا زۆربەی حزبەكان پشتگیری لەو سیستمە دەكەن، دەترسم لە 13 مانگ رۆژێك دوای ھەڵبژاردن ئەو حزبانە لە بۆچوونەكانی خۆیان پەشیمان ببنەوە، ئەوەی من دەیبینم ئەو سیستمە لەسەر ئاستی جیھان پسپۆر و شارەزایان قسەیان لەسەر كردووە، ئەوە تەكنەلۆژیایە و دەتواندرێت لە بەرژەوەندی حزبێك یان زیاتر بەكار بھێندرێت، لەكاتی ناردنی دەنگەكان بۆ سێرڤەری سەرەكی ئەگەر ھەیە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەو كەسانەی لەسەر ئەو سێرڤەرەن بێ لایەن نین، بۆیە دەكرێت دەستكاری ئەنجامەكان بكرێت”.

گوتیشی: “ئەوەی زۆر مەترسیدارە پێشتر دەیانگوت لەگەڵ تەواوبوونی ھەڵبژاردن ئەنجامەكان رادەگەیەندرێن، راستە دەتواندرێت ئەوە بكرێت چونكە دەتوانی ھەر ئەوكات پەنجە بە ئامێرەكەوە بنێیت و بینێری بۆ وێسگە و لەوێش ئەنجامەكان كۆبكاتەوە، واتا دەتوانین لە ماوەی یەك كاتژمێردا ئەنجامەكان رابگەیەنین.

ش.ك

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *