لەسنووری پارێزگای سلێمانی 20 بنكەی دەنگدان بۆ ئاوارەكان كراوەتەوە

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رايگەیاند: بۆ هەموو ئاوارەكانی (موسڵ، سەڵاحەدین ئەنبارو كەركوك) كە دانیشتووی سنووری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانن، بنكەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی رۆژی 12ی 5ی 2018ی پەرلەمانی عیراق دەكرێتەوە.

وتیشی:” لەلایەن ئۆفیسی كۆمسیۆن لەپارێزگاكانەوە ناوی ئەو بنكانە رادەگەیەنرێت و ناو و ناونیشانیان بڵاودەكرێتەوە”.

ئەوەشی راگەیاند: لەسنووری پارێزگای سلێمانی 20 بنكەی دەنگدان بۆ ئاوارەكان كراوەتەوەو هەموو بنكەكانیش دیاریكراون، كە بەشێكیان لەناو شاری سلێمانین و بەشێكی دیكەشی لەقەزاو ناحییەكانن.

ش.ك

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *