پێنجه‌مین دیداری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

پێنجه‌مین دیداری‌ سلێمانی‌ له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سلێمانی‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌به‌شداری‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ سیاسی و ئابوری‌ و ئه‌كادیمی‌ و خاوه‌ن بڕیار بۆ تاوتوێكردنی‌ قۆناغی‌ دوای‌ داعش و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان.

بژار عه‌لی‌ بۆسكانی‌ لێپرسراوی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سلێمانی‌ رايگه‌یاند، دیداری‌ ئه‌مساڵی‌ سلێمانی‌ رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشی‌ “ته‌وه‌ری‌ گفتوگۆكان تایبه‌ته‌ به‌، دوای‌ داعش كۆتایی هێنان به‌ گێژاوی‌ شه‌ڕ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری‌ به‌رده‌وام، به‌به‌شداری‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ سیاسی و ئابوری‌ و ئه‌كادیمی‌ و خاوه‌ن بڕیار”.

هه‌روه‌ها له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌عیراق و كوردستان، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی‌ سوریاو ئازادكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ و قۆناغی‌ دوای‌ موسڵ، گۆڕانكارییه‌ جیهانییه‌كان وه‌كو هاتنه‌ سه‌ر حوكمی‌ دۆناڵد تره‌مپ، كێشه‌كانی‌ ئه‌وروپا.

بژار عه‌لی‌ باسی‌ له‌وه‌شكرد، “به‌شداربووان ده‌نگ و ره‌نگی‌ جیاوازو بۆچونی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێكه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگه‌چاره‌ بۆ كێشه‌كان”.

ساڵانه‌ له‌ زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سلێمانی‌ دیداری‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌به‌شداری‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تی‌ سیاسی و ئابوری‌ و ئه‌كادیمی‌ و خاوه‌ن بڕیار.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *