دۆناڵد ترەمپ: ئازادبوونی دەستگیركراوەكانی وڵاتەكەی لە كۆریای باكور رادەگەیەنێت

سەرۆك كۆماری ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، پێوایە ئەو سێ ئەمەریكیـیەی لە كۆریای باكور دەسـتگیركراون بەم زووانە ئازادبكرێن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە تویتەری خۆی رایگەیاند، وەك هەموو لایەك دەزانن بەڕێوەبەرایەتی پێشوو بۆ ماوەیەكی دورودرێژ داوای ئازادكردنی ئەم سێ بارمتەیەی نێو كەمپی كاری كۆریای باكور دەكرد، بەڵام بێ سوود بوو، چاوەڕێ بكەن.

ئاژانسی كۆریای باشور بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەك لە كۆریای باكور ئاشكرایكردووە، هەرسێ هاوڵاتی ئەمریكی لە سەرەتای مانگی چوارەوە لە زیندانەوە گواستراونەتەوە بۆ هوتێلێكی نزیك پـیۆنگ‌یانگی پایتەخت، لە لایەكی دیكەوە بەرپرسێك ئاگادار لە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و كۆریای باكور بە CNN ی راگەیاند، ئازادكردنی ئەم سێ ئەمەریكیـیە نزیكبووەتەوە‌و كۆریای باكور دوو مانگ لەمەوبەر بڕیاری ئازادكردنیانی داوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *