دواجار ته‌ختی سیكۆلاریزمی كوردیی و خه‌ونی بهرهڵاییخوازیی و كۆنه‌په‌رستانی كۆن و نوێ، له هه‌رێمی كوردستان، كه‌وته له‌رزه و هاكا به فاكته‌ری پێكهێنانی شێوه‌یه‌ك له یهكبهرهیی و هاوبه‌ندیی و لیستی ئیسلامخوازیی كوردیی، بۆ دواجار هاڕه‌ی كرد.
ئه‌م هاوپه‌یمانیی و یه‌كگوتاریی و لیسته‌ی (175)، كه به ناوی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌یه و بزووتنه‌وه‌ش پشكی هه‌یه به (3) كاندید تێیدا و به‌شێكی زۆری ته‌یاری جیاوازی ئیسلامیی و ڕێكخراوه‌كانی تر و ئیسلامخوازان و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان پاڵپشتیی ده‌كه‌ن، بۆ خۆی ئه‌و فاكته ده‌خولقێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی فۆبیا و ترسێكی ترسناك به‌ری بینی عه‌لمانیه‌ت و به‌ره كۆنه‌خواز و هاوپه‌یمانیی و حیزبه ماكیاژكارهكانی كوردستان ده‌گرێت و لێناگه‌ڕێت تا به‌و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مه‌ی، ئاسۆیه‌كی تازه‌ی عه‌داله‌تخوازیی و گۆڕانكاریی له سیسته‌می حوكم و سیاسه‌تدا دێنێته دی.
فۆبیا له لیستی ئیسلامخوازیی، هه‌ر به ته‌نیا فۆبیا نییه له دوو حیزبی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و سه‌ربه‌خۆی وه‌ك (یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان)، به‌ڵكو فۆبیایه له كۆی هه‌یمه‌نه و كاروانێكی پرشنگدار، فۆبیایه له گوتارێكی میًژوویی و هه‌یكه‌ل و حوكمێكی ڕه‌شید و ده‌سه‌ڵاتێكی حهسادخواز، ئه‌و سیسته‌مه‌ی قورئان سه‌رچاوه‌یه‌تی و ئه‌م شاگردانهش كرێكارینی.
خۆشبه‌ختانه هه‌رچه‌نده دره‌نگ كه‌وتووین بۆ یهكبهرهیی و پێكهێنانی لیستێكی به‌هێزی تر به‌تایبه‌ت بۆ عێراق، به‌ڵام به‌تایبه‌تتر و به‌هێزتر به‌ڕێگاوه‌یه و هه‌ڵهاتنی ئه‌و فۆبیا گه‌وره‌یه له دڵ و ڕۆحی عه‌لمانیه‌تی كوردییدا زیاتر ئه‌و ڕۆژه سه‌رده‌ردێنێ و ئه‌وكاتیش ده‌بینین خه‌رمانی بێ به‌ره‌كه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و عه‌قڵه سیكۆلاریزمه له‌م هه‌رێمه‌دا چۆن به لرفه‌ی گڕی ئیمان و عه‌قیده و هه‌ڵوێستێكی جدیی ده‌سوتێت.
چاوه‌ڕێی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانین و به‌ره مه‌زنه‌كه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌وكات فۆبیای گه‌وره‌تر ده‌بینین.
ئاری عه‌بدوله‌تیف
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
پێنج شه‌ممه
2018/5/3
ب.هـ