كۆریای باكوور پابەندبوونی خۆی بەداماڵینی چەكی ناوكی دووپات كردەوە

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، ڕابەری كۆریای باكوور (كیم جۆنگ ئون) لە بیۆنگ یانگ بە وەزیری دەرەوەی چینی وتووە كە پابەندە بە نەهێشتنی چەكی ناوەكییەوە لە نیمچە دوورگەی كۆریادا، ئەوەش لە هەوڵێكی سیاسییدا بۆ خستنەوەی ئاشتیەكی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا.

جێگەی ئاماژەیە چین گرنگترین پشتیوانیكەری ئابووری و سیاسی كۆریای باكوورە سەرەڕای توڕەیی ئەو وڵاتە لەبەرامبەر تاقیكردنەوە موشەكی و ناوەكییەكانی كۆریای باكوورو پشتیوانی چین لە سەپاندنی سزا توندەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر بیۆنگ یانگ.

لەگەڵ ئەوەشدا چین پێشوازی لەو هەنگاوانە كرد كە كۆریای باكوور گرتوویەتیە بەر بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆریای باشوورو ئەمریكادا.

وەزیری دەرەوەی چین و ئەندامی ئەنجوومەنی دەوڵەت (وانگ یی) سەردانی كۆریای باكوور دەكات لە دوای ئەو كۆبوونەوە مێژووییەی نێوان ڕابەری كۆریای باكوور (كیم جۆنگ ئون) و سەرۆكی كۆریای باشوور (مون جەی ئین) كە تێیدا بەڵێنیاندا بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان.

پێش كۆبوونەوەكە، كۆریای باكوور جیهانی توشی سەرسوڕمان كرد دوای ئەوەی ڕایگەیاند شوێنی تاقیكردنەوە ناوەكییەكانی دادەخات و چیتر بەردەوام نابێت لەسەر تاقیكردنەوە ناوەكی و موشەكییەكانی.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەكدا لە زاری (كیم جۆنگ ئون) ەوە بڵاویكردەوە لەمیانەی كۆبوونەوەكەیدا بە وانگی وتووە ئەو گۆڕانكارییە ئەرێنیانەی كە لەمدواییانەدا ڕوویانداوە لە نیمچە دوورگەی كۆریادا بەسوودن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی.

وەزارەتەكە وتیشی، كیم جۆنگ ئون وتوویەتی: هەڵوێستی سەرەكی كۆریای باكوور نەهێشتنی چەكی ناوەكییە لە نیمچە دوورگەی كۆریادا.

وانگ بە كیمی وتوە كۆریای باكوور هەلێكی باشی قۆستۆتەوەو بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی داوە كە بۆتە هۆی گۆڕانكاری ئەرێنی لە ناوچەكەدا.

وتیشی : پەكین پشتیوانی لە كۆتایی هێنان بە جەنگ دەكات لە نیمچە دوورگەی كۆریاداو هەروەها پشتیوانی لەوە دەكات كە كۆریای باكوور گرنگی بداتەوە بە گەشەپێدانی باری دارایی وڵاتەكەیی و گەیشتن بە چارەسەرێك بۆ هێوركردنەوە ترسە ئەمنییەكانی كە هەیەتی ئەوەش لەڕێی وازهێنان لە چەكی ناوەكی.

وتيشی : چین ئامادەیە لەگەڵ كۆریای باكووردا بگاتە ڕێكەوتنێك سەبارەت بەم بابەتەو پتەوكردنی هاریكارییەكانی نێوانیان.

ب.هـ

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *