پێنجوێن؛ پۆلیسێكی‌ پاسه‌وانی‌ سنوور “به‌هه‌ڵه‌” خۆی‌ كوشت

كارمه‌ندێكی‌ پۆلیسی‌ پاسه‌وانی‌ سنوور له‌قه‌زای‌ پێنجوێن له‌كاتی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ چه‌كه‌كه‌ی‌ “به‌هه‌ڵه‌” خۆیكوشت.

سائیب سه‌لام وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ سلێمانی‌ ڕايگه‌یاند، ئه‌وكارمه‌نده‌ی‌ پاسه‌وانی‌ سنور له‌كاتی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ده‌مانچه‌كه‌ی‌ به‌هه‌ڵه‌ فیشه‌كێكی‌ له‌ده‌ست ده‌رچووه‌و بووه‌ته‌ هۆی‌ كوشتنی‌.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كارمه‌نده‌كه‌ ناوی‌ ع ع ح، ته‌مه‌نی‌ 41 ساڵ بووه‌و  خێزانداره‌، دانیشتووی‌ قه‌زای‌ پێنجوێنه‌.

به‌وته‌ی‌ سائیب سه‌لام، ڕووداوه‌كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆبووه‌ ڕاسته‌وخۆ پۆلیسه‌كه‌ له‌شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ كه‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی بووه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌ پێش گه‌یاندنی‌ به‌نه‌خۆشخانه‌.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *