ھەناوی ئیخوان

إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
بزووتنەوە +یەکگرتوو+کۆمەڵ+سەلەفی=ھەناوی ئیخوان
نووسینی ؛ ئەمینی
ھەڵبەت ئێمەی ئێسلامیەکانی کوردستان ھەموومان پەروەردەو لەدایک بووی قوتابخانەکەی مامۆستا (حسن بەنناو +سەید قوتبی زیندان)ین بە ڕابەرو ئەمیرو ئەمیندارەوە ، یەک سفرە کۆیکردووینەوە ئەویش عەقیدەو قورئان و سوننەتە ، مەعلوومە ئەگەر لە ساڵی شەستەکان بەدواوە ئەگەر پەروەردەیەکی ئیخوانی نەبوایە بە تایبەتی ساڵانی ٨٠بۆ٩٠ کان ئەوا بەتایبەتی گەنجەکانی کوردستان ھەمووی بەدوای مارکسی و لیبڕاڵی دەکەوتن ، بەڵام ئەو قوتابخانەیە فریای گەنجەکان کەوتن و نەیھێشت بەلاڕێدا بڕۆن و سەرلێشێواو بن و خستنیە سەر باشترین مەنھەجی تەربەوی و دەست پاکی و عەقیدەیی و نیشتیمان پەروەری ، ھەر بۆیەش لەساڵی ١٩٧٨ حەرەکاتی ئیسلامی لە کوردستان دروست بوو ، دوای بەربەرەکانی ڕەوتی مارکسی لە کورستان بەرامبەر ئەو قوتابخانە فکریەی ئیسلامی و شەھید کردنی چەندین قوتابی ئەو قوتابخانەیەو چەندین مامۆستای میحڕاب لەناویاندا مامۆستا ملا عمری تیمار ، وە لەساڵی ١٩٨٧ اعلانی جیھادی ئیسلامی کرا بەناوی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان بۆ بەرگری لە میحڕاب و ئەو قوتابخانە فکریە ئیسلامیە ، لەلایەک مارکسیەت دوژمن و لەلایەکی ترەوە بەعسی فاشیش سەر سەخت تربوو لە دوژمنایەتی ئەو ڕەوتە ئیسلامیە ، خۆش بەختانە گەنجانێکی زۆری پەروەردەکردوو ڕەوانەی چیاکانی کوردستان کران بۆ بەرگری کردن لە مافە داوا ڕەواکانی ئێسلام و گەل و نیشتیمان ، برایانی ئیسلام خوازی پێشەنگ و دڵسۆز من ھیچ جیاوازیەک نابینم لە نێوان شەھیدانی ئەو چوار ڕەوتەی ئێستا کە بەناوەکانی (بزووتنەوە+یەکگرتوو+کۆمەڵ +سلفی ) وەک شەھید مامۆستا ڕەمەزانی سەلەفی و مامۆستا دکتۆر ھۆشیاری یەکگرتوو و مامۆستا ملا شریف و ملا مغدید و حاجی تحسینی مامۆستا ملاعلی عبدلعزیزی بزووتنەوە و مامۆستا عبداللە قەسرێی کۆمەڵ ، ھەموومان خوێنمان بەخشی ڕەنجمان دا شەونخونیمان کرد زیندانمان بینی ھەر ھەموویشی لە پێناو سەرخستنی ئەم دینە ئەگەرنا زۆر تموحی دونیایی مان وەپێشکرا ھیچ کامێکمان تەنازولی عەقیدەیی مان نەکرد ، ئەی چ خێرە ئەمڕۆ ئەو ڕەوتە ئیسلامیانە لێک دەخوێنن و یەکتری سوک دەکەن و فیس بووک دەبێتە جێی چەلەحانێی ئێسلامیەکان ، بە دڵنیاییەوەو ھیچ سودی لێنابینین ئێمەی ئیسلامی بگرە دینەکەش ناشیرین دەکەین و قازانجەکەشی دەچێتە باخەڵی نەیاران ، لە کاتێکا ئەندامانێکمان فێری دەست پاکی و عەقیدەو نیشتیمان پەروەری و داوێن پاکی کرد ئێستاش ھەر بۆخۆمان بوھتانیان بۆ دەکەین و سوکیان دەکەین چ بێویژدانیەکە ناترسین لە درۆو بوھتان، دەی کەواتە لەسەر ھەر چوار ڕەوتە ئیسلامیەکە پێویستە ئەندامانی خۆیان ئاگادار بکەینەوە کە خۆیان بپارێزن لە جنێو و تەشھیر کردنی یەکتری ئەگەر یەکیش نەگرین وەک یەک حیزب با برایەتی بکرێ ئەی چۆن بچینەوە بەردەمی خواو پێغەمبەری ئازیزمان بەچی ڕوویەک بڵێین بۆ دژی یەکتری بووین و کارمان کرد بۆ سوککردنی یەکتری و بوھتان ھەڵبەستن بەناوی پاشکۆ بوونی علمانی تەنھا لە پێناو بەدەست ھێنانی کورسی زیاد ، برایانی بەڕێزی ڕابوونی ئیسلامی بابەس بێ دژایەتی کردنی یەکتری چونکە ئێمە سەرچاوەکەمان یەک ئاوی زوڵاڵە ئەویش قورئان و سوننەتە و قوتابی یەک قوتابخانەی فکری و تەربەوین و ھەر ھەمووشمان قەرزداری ئەو قوتابخانەیەین کە مامۆستا (حسن بەننا +سەید قوتب )دایان مەزراند.

ش.ك

بابەتی دواتر

دەسەڵاتی تەقلیدی كوردی لەنێوان (ئاوابوون مانەوەدا )

سەرەڕای موجامەلەی هێزە دەرەکی و ئیقلیمیەکان….. دەسەڵاتی تەقلیدی كوردی لەنێوان (ئاوابوون مانەوەدا )…. علی حاجی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *