رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل: بۆ یه‌كه‌م جار له‌ڕێگه‌ی پێوانه‌كردنی بومه‌له‌رزه‌وه له‌ره‌له‌ره‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ تۆمار ده‌كات

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل: بۆ یه‌كه‌م جار له‌ڕێگه‌ی پێوانه‌كردنی بومه‌له‌رزه‌، له‌ره‌له‌ره‌كانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ تۆمار ده‌كات.

هه‌روه‌ها زانایانی ناسا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌شتیه‌وه‌ چاودێری خولانه‌وه‌ی هه‌ساره‌ له‌ره‌له‌راوییه‌كه‌ له‌سه‌ر خولگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی زانیاری نوێ له‌باره‌ی قه‌باره‌ی ناخه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێت.

برۆس بانیرده‌ت، زانای فه‌له‌كناسی له‌ ئاژانسی ناسا ده‌ڵێت: “ئامرازه‌كانی نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ یارمه‌تی زانایان ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ورده‌كاری له‌باره‌ی ناوجه‌رگه‌ی مه‌ریخ دیراسه‌ بكه‌ن”.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌شتییه‌ ئه‌مه‌ریكی – ئه‌وروپییه‌كه‌، كه‌ تێچوونه‌كه‌ی ده‌گاته‌ یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، یه‌كه‌م كه‌شتییه‌ كه‌ بۆ دیراسه‌كردنی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ درووستكراوه‌.

زانایان له‌و كاره‌دا به‌و هیوایه‌ن بتوانن له‌ چۆنییه‌تی درووستبوونی هه‌ساره‌ سووره‌كه‌ و ته‌واوی هه‌ساره‌ به‌ردینه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك زه‌وی تێبگه‌ن، كه‌ به‌ر له‌ 4 ملیار و 500 ملیۆن ساڵ درووست بوونه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی ” موچەی فەرمانبەران بەبێ دواكەوتن بەردەوام دەبێت”

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەتیكردەوە موچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی 10، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *