وێنە.. ڕانيە؛ مەڵبەندى چوارى بزووتنەوەى ئيسلامى بەشدارى مەراسيمى يادى راپەرينى كرد

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ٥-٣-٢٠١٧ ، ٢٦ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یادى ڕاپەڕینە مەزنەکەى بەهارى ١٩٩١ گەلى کورد دژ بە ڕژێمى عەفلەقى بە عس و ئازاد کردنى کوردستان لە دەستى پۆستاڵەکانى بەعس بەم بۆنەیەوە و لە یادى ٢٦ ساڵەى ڕاپەڕین ئەمڕۆ لە ڕانیەى دەروازەى ڕاپەڕین یادەکە کرایەوە.
شاندێکى مەڵبەند کە پێکاتبوون لە بەڕێزان ئیسماعیل ڕەشید و صباح محمد جەلکى کارگێڕانى مەڵبەند بەشدارى مەراسیمى یادەکەیان کرد و لەمۆنۆمێنتى ڕاپەڕین تاجە گوڵى ڕێزلێنانى مەڵبەندى چوارى ڕانیەى بزووتنەوەى ئیسلامى یان دانا .
یادەکە بە ئامادەبوونى ئیدارەى ڕاپەڕین و قائیمامیەتى ڕانیە و پشدەر و د.شوان قەڵادزەيى سەرۆكى فراکسیۆنى بزووتنەوەى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان و نوێنەرى دام و دەزگا حیزبی و حکومیەکانى دەڤەرەکە کرایەوە .

دواتریش بەشدارى پێشەنگاى وێنەیی یان کرد کە لەلایان فۆتۆگرافەرێكى ناودارى رانيە ڕێکخرابوو, دواتر شاندەکە بە ئامادەبوونى حاجى شاکر سماقوڵى ئەندامى مەڵبەند بەشدارى چالاکى گرووپی چەوساوەکانى سەر زەوى ڕاپەڕین یان کرد کە لە بەردەم مزگەوتى ناجیە خان بەرێکەوتن بۆ بەردەم ئیدارەى ڕاپەڕین.

 

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *