كۆمسیۆن: 10 هەزار كەس چاودێری هەڵبژاردنەكان دەكەن

نوسینگەی كەركوكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت، ناوی 10 هەزار چاودێری نێوخۆییان تۆماركردووە بۆ چاودێریكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

عەبدولباست دەروێش وتەبێژی نوسینگەی كەركوكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەدەنگی ئەمەریكای راگەیاند، تا ئێستا مۆڵەت دراوەتە 25 رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی تا چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن لەكەركوك بكەن.

وتیشی، باج بۆ 10 هەزار چاودێری ناوخۆیی دروستكراوە، بەڵام تائێستا چاودێری بیانی بۆ ناو تۆماركردن نەهاتوەتە لای ئێمە.

لای خۆشییەوە جوان حەسەن سەرۆكی لیستی یەكگرتوی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، خەڵك ترسی لە پێشێلكاری و تەزویرات هەیە، لەبەرئەوە بوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی ئەو ترسەی خەڵك‌و هێزە سیاسییەكانیش دەڕەوێنێتەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوە

ڕابەری گشتی لەگەڵ خوشکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوەوەبەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *