ئەمڕۆ كەرنەڤاڵی لیستی 175ی ئیسلامیخوازان لە ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كەرنەڤاڵی لیستی 175ی ئیسلامیخوازان بە ئامادەبونی ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕاپەڕین بەڕێوە بچێت.

دوانیوەڕی ئەمڕۆ شەممە پێنجی ئایاری 2018 بە ئامادەبونی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و مامۆستا عیرفان عەلی عەبدول عەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كاندیدانی لیستی 175ی ئیسلامیخوازان و ئەندامان و لایەنگرانی لیستی ئیصلاحخواز و هاوڵاتیان، كەرنەڤاڵی لیستی 175ی ئیسلامیخوازان لە هۆڵی شاهان بەرامبەر زانكۆی ڕاپەڕین بەڕێوەدەچێت.

جێگای ئاماژەبۆكردنە یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی بە لیستی 175، لیستی ئیسلامیخوازان و ئیصلاحخواز بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن كە بڕیارە ڕۆژی 12-5-2018 ئەنجام بدرێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *