به‌گوێره‌ی ڕێبه‌ری ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه له‌لایه‌ن لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ، 20 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌وكه‌سانه كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی باری ئه‌منیه‌وه شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان جێهێشتوه‌و ڕویان له‌سلێمانی كردوه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان 33 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئاواره‌كانی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق له‌سلێمانی ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی ڕێبه‌رێكی كۆمسیۆنیش بنكه‌كان دابه‌شبون به‌سه‌ر سێ جۆی جیاوازدا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕێبه‌ره‌كه‌ی كۆمسیۆن، 10 بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌و ئاوارانه كراونه‌ته‌وه كه تۆماری بایۆمه‌تریان پڕكردۆته‌وه ئاواره‌ی پارێزگای سلێمانی بون، سێ بنكه‌ی ده‌نگدانیش بۆ ئه‌و ئاوارانه كراونه‌ته‌وه كه نیشته‌جێی كه‌مپه‌كانن.
ش.ك