پیاوێكی عێراقی ئاو ده‌گۆرێت بۆ گازی هایدرۆجین و سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل

جه‌عفه‌ر جه‌واد بۆ وێبسایتی “العربی پۆست” ده‌ڵێت: ” له گازی هایدرۆجین چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته‌ سووته‌مه‌نی داهاتوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ داهێنانه‌كه‌م پشتم به‌و گازه‌ به‌ستووه‌، پاكه‌ و سه‌لامه‌ته‌، هیچ گازێكی ژیانبه‌خشیش له‌ دوای خۆی جێناهێڵێت، له‌ هه‌مان كات به‌ سووتانی سێ هه‌نده‌ی به‌نزین وزه‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل”.

مامۆستا جه‌عفه‌ر كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و داهێنانه‌وه‌ بووه‌ته‌ داهێنه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، له‌ رێگه‌ی دانانی تانكێكی بچووكی ئاو، كه‌ به‌ كاره‌بایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌، پێشبینیش ده‌كات داهێنانه‌كه‌ی له‌و بواره‌، ببێته‌ وزه‌یه‌كی جێگره‌وه‌ له‌ داهاتوودا.

ئه‌و داهێنه‌ره‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، به‌ سووتانی ئاو، هه‌ڵم درووست ده‌بێت، هه‌ڵمیش دۆستی ژینگه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاو له‌ ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، له‌ نرخی سووته‌مه‌نییه‌كانی دیكه‌ هه‌رزانتره‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی داهێنانه‌كه‌ی جه‌عفه‌ر.

ش.ك

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *