دۆلار بەرزبۆوەو نەوتیش بەجێگیری مایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی شوبات، لەکاتی داخستنی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەھەرێمی کوردستان، بەھای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی بەرزبۆوەو نەوتیش لەبازاڕەکانی جیھاندا بەجێگیری مایەوە.
 

کۆمپانیای پایزی سلێمانی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان لەشاری سلێمانی بەھای دراوەکانی ئاشکراکرد، کە بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمریکی 125 ھەزارو 900 دینار

100 یۆرۆ 133 ھەزارو 300 دینار

100 پاوەن 155 ھەزارو 200 دینار

100 ھەزار تمەنی ئێرانی 33 ھەزارو 250 دینار

100 لیرەی تورکی 35 ھەزار دینار

ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دارو لەھەرێمی کوردستان، 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 125 ھەزارو 700 دینار.

لەلایەکی دیکەشەوە، بەھۆی نەبوونی بۆرسەی جیھانییەوە، نرخی ماوەی دوو رۆژە نرخی نەوت بەجێگری ماوەتەوەو یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (55) دۆلارو (78) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *