به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی و ڕاگه‌یاندن محمد گه‌ردی ڕايگه‌یاند، “ساڵی ڕابردوو كۆمپانیای میكس میدیا هه‌وڵیداوه ئه‌و سیستمی نوێی DVBT2 كارپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی گرانی نرخی رسیڤهرهكه (ئامێر)هكه كه له‌سه‌رو 90 هه‌زار دیناره‌وه بوو سیستمه‌كه‌مان پێڕاگرتن، وتيشى: له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌هه‌مان سیستمی پێشوو كاریانكردوه”.
هه روه ها وتی:”ئێستا دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئامێری ڕسیڤهرهكان بۆ كه‌متر له40 هه‌زار دینار، كۆمپانیاكه ڕێگه‌ی پێدراوه له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی كار به‌سیستمی نوێی په‌خش بكات و سیستمه كۆنه‌كه ڕاده‌گیرێت”.
ش.ك